ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەمیر حوسێنپوور و حەمید سەرلەک لە بەندیخانەکانی ئیلام و دێزفوول

٢٣ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٣:٢٢

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی دوو بەندکراو بەناوەکانی ئەمیر حوسێنپوور و حەمید سەرلەک، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەکانی دێزفوول و ئیلام جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۱۲ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی حەمید سەرلەک، بەندکراوی لوڕ و خەڵکی دێزفوول سەر بە پارێزگای خووزستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

حەمید سەرلەک پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەروەها بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە ۲۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۱۱ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی ئەمیر حوسێنپوور، تەمەن ۳۴ ساڵ و خەڵکی ئیلام لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ئەمیر حوسێنپوور چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە