دەماوەند؛ سەجاد حائێری، برای ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی کورد دەستبەسەر کرا

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٧:٣٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۲ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

سەجاد حائێری، برای ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی شاری ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە شاری دەماوەندی سەر بە پارێزگای تاران دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ۲۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱۲ی جولای ۲۰۲۵)، سەجاد حائێری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری ئیلام لە ماڵی دایک و باوکی خۆی لە شاری دەماوەند دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی سەجاد حائێری، ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندیەکی کورتماوەی تەلەفۆنیدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆی ڕاگەیاندووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسی کورد و برای سەجاد حائێری سزای بەندکرانەکەی خۆی لە بەندی گشتی بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج تێپەڕ دەکات. ناوبراو لە ۲۰ی بانەمەڕی ۲۷۲۳ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە