شنۆ؛ دەستبەسەركرانی ئەرسەلان شێخ بووزینی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢٢ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٢:٥٠

هەنگاو؛ یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

هاووڵاتییەكی كورد و خەڵكی شنۆ، بە ناوی ئەرسەلان شێخ بۆزینی، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێخكراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٣ی جوڵای ٢٠٢٥)، ئەرسەلان شێخ بۆزینی، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵكی گوندی “بێمزوورتێ”ی سەر بە شاری شنۆ، لە لایەن هێزە ئەمنییەكای ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نێشاندانی هیچ بەرگەیەكی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر كردووە.

تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، تۆمەتە سەپێندراوەكان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە كوردە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە