دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی یووسف قوربانی و حەمید شامی دوو هاووڵاتی کورد لە بۆکان و پیرانشار

هەنگاو٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی یووسف قوربانی، خەڵکی شاری بۆکان و حەمید شامی، خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژ یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٣ی جوڵای ٢٠٢٥)، یووسف قوربانی، خەڵکی بۆکان لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بە بێ نشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کرا و بە تێپەڕبوۆنی ٤ڕۆژ هەروا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییه.
لە لایەکی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٠ی جولای ٢٧٢٥)، خەڵکی پیرانشار و باوکی منداڵێک.، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە و بە تێپەڕبوونی یەک حەوتوو هەر وا چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئورمیه، ئەم هاووڵاتییەیان بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هاواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و شوێنی ڕاگرتن و هاووڵاتیی ئەم دوو هاووڵاتییه کوردە لەبەر دەستدا نییه.