سەقز؛ دەستبەسەركرانی ئەسعەد سەدیقی لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٣:٣٥

هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٥

ئەسعەد سەدیقی، لە ئەندامانی گرووپی شاخەوانی “هەڵۆ” ی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٦ی جوڵای ٢٠٢٥)، ئەسعەد سەدیقی، خەڵكی گوندی “كاومەلە”ی سەر بە سەقز دەستبەسەر كرا.

شایانی باسە كە، دەستبەسەركرانی ئەسعەد سەدیقی لە ماڵەكەی خۆی و بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەكی دادوەری بووە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتر سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە