دەستبەسەرکرانی پێنج هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی سەردەشت و نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

٢٩ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١٤:٤٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ۲۹ی پووشپەڕی ۲۷۲۵

مێهران دانش ئامووزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری نەغەدە و چوار هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوەکانی سولەیمان بایستە، محەممەد ناسری، حاجی سەرافی و عوسمان (ناوبانگ نادیار) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ۲۷ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۱۸ی جولای ۲۰۲۵)، مێهران دانش ئامووزی، هاووڵاتیی تەمەن ۲۰ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکاندا دەستبەسەر کرا.

هەروەها پێشتر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سولەیمان بایستە و عوسمان (ناوبانگ نادیار) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "دۆڵەتوو"، محەممەد ناسری، خەڵکی گوندی "ساوان" و حاجی سەرافی خەڵکی گوندی "گوڕەشێر"ی سەر بە شاری سەردەشت دەستبەسەر کراون.

دەستبەسەرکرانی ئەو پێنج هاووڵاتییە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

هەروەها تا ئێستا زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن، هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە