شنۆ؛ دەستبەسەرکرانی یوونس شەریفی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ١١:١٥
هەنگاو؛ سێشەممە ۳۱ی پووشپەڕی ۲۷۲۵
یوونس شەریفی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ۳۰ی پووشپەڕی ۲۷۲۵ (۲۱ی جولای ۲۰۲۵)، یوونس شەریفی، تەمەن ۴۳ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرا.
دەستبەسەرکرانی یوونس شەریفی بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە ئەنجام دراوە.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی