دەستبەسەركرانی حەسەن ئەسەكی بەغدادی لە پیرانشار

٣١ پووشپەڕ ٢٧٢٥، ٢٢:٤٢
هەنگاو؛ سێشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥
حەسەن ئەسەكی بەغدادی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەكشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٢٠ی جوڵای ٢٠٢٥)، حەسەن ئەسەكی بەغدادی، تەمەن ٤٢ ساڵ و باوكی منداڵێک و خەڵكی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی هەنگاو، هێزە ئەمنییەكان دوای لێدانی توندی حەسەن ئەسەكی بەغدادی، ماڵی ئەم هاووڵاتییەیان بە تەواوی پشكنیوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكاری دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتم و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی