مەریوان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد پەروازە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١١:١٣

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

محەممەد پەروازە، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی مەریوان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٣ی جوڵای ٢٠٢٥)، محەممەد پەروازە، تەمەن ٢٩ ساڵ، خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە مەریوان و باوکی سێ منداڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی محەممەد پەروازە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، لە سێ ڕای گوندی نێ بووە.

شایانی باسە کە ئەم هاووڵاتییە کەمئەندامە و خاوەن پێداویستی تایبەتە و پێشتر دەستبەسەر کراوە سزای دادوەری هەبووە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە