ئیلام؛ کوژرانی ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:٢٧

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری هولەیلان سەر بە پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست دا. بە هەژمارهێنانی ئەو دوو حاڵەتە ژمارەی هاووڵاتییانی کوژراو لە لایەن هێزە حکومەتییەکان لە دوای شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بە هەژدە کەس گەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی چوارشەممە ۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۳ی جولای ۲۰۲۵)، ئارمان بیگلەری و پژمان بەدری، دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی هولەیلان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکان لە نەزدیکی شاری تەوحیدی سەر بەو شارە کوژران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو گەنجە لەحاڵێکدا کە بە ماتۆڕ لەو شوێنە تێدەپەڕین، کراونەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان و گیانیان لەدەست داوە.

شایەنی باسە کە مامی ئارمان بیگلەری لە بەندکراوانی سیاسی بووە کە لە ڕەوتی لەسێدارەدانەکانی ساڵی ۲۶۸۸، لە بەندیخانە لەسێدارە دراوە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پاش ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل لانی کەم ۱۸ هاووڵاتی بریتی لە ۵ ژن و یەک منداڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان کوژراون.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە