مەریوان؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی ئەمیر ئەمجەدی

٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٣:١٩
هەنگاو؛ پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
ئەمیر ئەمجەدی، هاووڵاتیی كوردی خەڵكی مەریوان هەفتەی ڕابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر كراوە و تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر ئەمجەدی، تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵكی مەریوان ماوەی شەش ڕۆژە كە دەستبەسەر كراوە و چارەنووسی ناڕوونە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی ئەمیر ئەمجەدی، ئەم هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەكی دادوەری لە ماڵەكەی دەستبەسەر كراوە.
ئەمیر ئەمجەدی ڕۆژی هەینی ٢٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٨ی جوڵای ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لە مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی