سەقز؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی چارەنووسی شەهاب ئەسەدزادە

هەنگاو؛ هەینی ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
شەهاب ئەسەدزادە، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی سەقز نزیك بە یەک مانگە كە لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر كراوە و زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهاب ئەسەدزادە، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵكی سەقز ٢٥ ڕۆژ پێش ئێستا دەستبەسەر و هیچ زانیارییەک لە دۆخی ڕاگرتن و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگاداری نزیك لە بنەماڵەی شەهاب ئەسەدزادە، ئەم هاووڵاتییه دوای دەستبەسەركراب لە شاری سەقز بۆ یەكێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەكان لە سنە گواسترابوویەوە
هەنگاو زانیویەتی كە، شەهاب ئەسەدزادە ڕۆژێ دووشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (٣٠ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە سەقز دەستبەسەر كراوە.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، بەدواداچوونەكانی بنەماڵەكەی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی شەهاب ئەسەدزادە، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراو بێ ئاكام ماوەتەوە.