کوژرانی بەرزان ساڵحی کۆڵبەری خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

٤ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:١٥

هەنگاو؛ شەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

بەرزان ساڵحی، کۆڵبەری خەڵکی بانە لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٦ی جولای ٢٠٢٥) کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناوی بەرزان ساڵحی تەمەن ٣٨ ساڵ لەئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیر لە پایگای سەیرانبەندی بانە و بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

شایانی باسە بەرزان ساڵحی خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە