جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سابیر عەزیزپوور لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا

١٣ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٩:٢٤

هەنگاو؛ دووشەممە ۱۳ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی سابیر عەزیزپوور، بەندکراوی کورد کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی سابیر عەزیزپوور، تەمەن ۲۵ ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەمئاوا جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سابیر عەزیزپوور چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو و لە ئاکامدا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە