جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئیقباڵ عەبداڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام

١٤ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:١٧

هەنگاو؛ سێشەممە ۱۴ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی شاری ئیلام بەناوی ئیقباڵ عەبداڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی ئیقباڵ عەبداڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و لە ئاکامدا لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە