جێبەجێکرانی سزای سێدارەی قەنبەر فەرهادی و شێرزاد چەمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام
هەنگاو؛ سێشەممە ۲ی بەفرانباری ۲۷۲۵
سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بەناوەکانی قەنبەر فەرهادی و شێرزاد چەمەنی کە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ۲ی بەفرانباری ۲۷۲۵ (۲۳ی دیسەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بەناوەکانی قەنبەر فەرهادی، خەڵکی ئیلام و شێرزاد چەمەنی، تەمەن ۳۳ ساڵ و خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
قەنبەر فەرهادی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست و شێرزاد چەمەنی ۳ ساڵ پێش بە هەمان تۆمەت و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو دوو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.