جێبەجێکردنی سزای سێدارەی قوباد فەتحوڵڵاهی و کیوومەرس قوبادی لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام

٢٦ سەرماوەز ٢٧٢٥، ٢٠:٥٤

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی قوباد فەتحوڵڵاهی و کیوومەرس قوبادی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەریاندا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ (١٦ی دیسەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە ناوەکانی قوباد فەتحوڵڵاهی، خەڵکی ئیلام و کیوومەرس قوبادی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی هەلیلانی سەر بە ئیلام، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.

قوباد فەتحوڵڵاهی پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و کیوومەرس قوبادی لە نۆ ساڵ پێش ئێستاوە بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

کیوومەرس قوبادی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەز بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواسترابۆوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم دوو بەندکراوە لە کاناڵە حوکوومییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دەسەڵاتی دادوەریەوە ڕانەگەیەندراوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە