دەستبەسەرکرانی ۱۴۷ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

هەنگاو؛ سێشەممە ١۴ی گەلاوێژی ٢٧٢۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥دا لانی کەم ۱۴۷ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێراندا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۵۵ حاڵەت واتا ۶۰٪ زیاتر بووە. لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٤دا لانی کەم ۹۲ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۱۷ چالاکی ژن، ۳ منداڵ، ۸۱ هاووڵاتیی کورد، ۱۸ هاووڵاتیی بەلووچ و ۷ چالاکی بەهایی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون و زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای ئورمیە بە ۴۰ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای ئورمیە بە ۴۰ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە پارێزگای سنە ۳۱ حاڵەت و لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ۱۵ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: ۴۰ حاڵەت بریتی لە (۳۹ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی تورک)
پارێزگای سنە: ۳۱ حاڵەت بریتی لە (۲۹ هاووڵاتیی کورد و ۲ هاووڵاتیی بەلووچ)
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۱۵ حاڵەت
پارێزگای کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد: ۸ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی باکوور: ۶ حاڵەت بریتی لە (۶ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای تاران: ۶ حاڵەت بریتی لە (۳ هاووڵاتیی کورد، ۲ هاووڵاتیی فارس و ۱ هاووڵاتیی جووی ئامریکایی)
پارێزگای بووشێهر: ۵ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی لوڕ و ۴ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای ئیسفەهان: ۵ حاڵەت
پارێزگای ئیلام: ۴ حاڵەت
پارێزگاکانی فارس، گیلان، مازەندەران و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات: هەر یەک ۳ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ۳ حاڵەت بریتی لە (۲ هاووڵاتیی لوڕ و ۱ هاووڵاتیی عەرەب)
پارێزگای خووراسانی ڕەزەوی: ۳ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان و ۲ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای لوڕستان: ۳ حاڵەت
پارێزگای کرمان: ۲ حاڵەت بریتی لە (۲ هاووڵاتیی بیانی)
پارێزگاکانی گوڵستان و ئەلبۆرز: هەر یەک ۱ حاڵەت
پارێزگای قوم: ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان)
پارێزگای یەزد: ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی بەلووچ)
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای لانی کەم ۸۱ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۵۵٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۱۸ هاووڵاتیی بەلووچ (۱۲٪) دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ۸۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۱۸ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۱۷ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۱۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک: ۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورک: ۲ حاڵەت
هاووڵاتییانی عەرەب: ۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی بیانی: ۶ حاڵەت
ناسنامەی نەتەوەیی پشتڕاستنەکراوە بۆ هەنگاو: ۶ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی جولای وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۷ چالاکی بەهایی و ۱ چالاکی مەسیحی دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
۱- راکێئۆل عەتاییان خەڵکی قائێمشار
۲- سۆهەیل حەقدووست خەڵکی قائێمشار
۳- مێهران دەستوورنژاد خەڵکی شیراز
۴- لوا سەمیمی خەڵکی جوویبار
۵- سینا ئەقدەسی خەڵکی تەورێز
۶- ئیرەج نۆڕەستە خەڵکی تەورێز
۷- ئەرمەغان یەزدانی خەڵکی شیراز
چالاکانی مەسیحی؛
١- مێهران شاملوویی خەڵکی تاران
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۳ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۳ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ڕێژەیە ۲.۵٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت. کچێک و دوو کوڕ دەستبەسەر کراون و کەم تەمەنترین منداڵی دەستبەسەرکراو ۱۴ ساڵان بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ۳ منداڵی دەستبەسەرکراو لە هاووڵاتییانی بەلووچ، کورد و عەرەب بوون کە ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
١- بێهزاد سووریزێهی تەمەن ۱۷ ساڵ خەڵکی خاش
٢- محەممەد عەسچەراوی تەمەن ١۶ ساڵ خەڵکی ئابادان
٣- کەژاڵ ساڵحی تەمەن ١۴ ساڵ خەڵکی بجنۆرد
دەستبەسەرکرانی ۱۷ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۱۷ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۱۱.۵٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.
لانی کەم ۶ ژنی دەستبەسەرکراو لە چالاکانی ژنی کورد، ۲ ژن لە چالاکانی بەهایی و ۲ کەسیش لە هاووڵاتییانی بیانی بوون کە ناوەکانیان بەو شێوەیە؛
شیراز؛ ۱ـ نگین ئەمینزادە ۲ـ ئەرمەغان ئەمینی
تاران: ۳ـ نێدا کاریگەر ۴ـ مینا مەشهەدی مەهدی
ئیسفەهان: ۵ـ ئەفرووز کیانی ئێرسی
قائێمشار: ۶ـ راکێئۆل عەتاییان
بۆکان: ۷ـ مەلەک فەرەج بەیگی
تایباد: ۸ـ سارا گەوهەری
بجنۆرد: ۹ـ کەژاڵ ساڵحی
شیروان: ۱۰ـ ئەعزەم ناسری
کامێران: ۱۱ـ ڕووناک دەشتی
یاسووج: ۱۲ـ مەهسا شەفیعی
ڕەشت: ۱۳ـ ڕۆزیتا ڕەجایی
مەهاباد: ۱۴ـ کلارا ڕەسووڵی
برووجێرد: ۱۵ـ لەیلا سارێمی
بێهبەهان: ۱۶ـ فرووغ خوسرەوی
کرمان: ۱۷ـ لیندزی فۆرمێن
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۲ مامۆستا و ۱ خوێندکاری زانکۆ لە ماوەی مانگی جولای ۲۰۲۵
لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥دا گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان لەسەر مامۆستایان و خوێندکاران درێژەی هەبووە و لانی کەم ۲ مامۆستای زانکۆ و قوتابخانە و ۱ خوێندکاری زانکۆ لەو مانگەدا لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
١- حوسێن واحیدی خەڵکی بجنۆرد
۲ـ فرووغ خوسرەوی خەڵکی بێهبەهان
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ سارا گەوهەری خەڵکی ئەفغانستان
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی جولای
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا دەستبەسەرکرانی هیچ چالاکێکی میدیایی تۆمار نەکراوە.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥دا، لانی کەم ۲ نووسەر بەناوەکانی پێدرام محەممەدزادە خەڵکی ڕوودسەر و ڕۆزیتا ڕەجایی خەڵکی ڕەشت و ۴ هونەرمەند بەناوەکانی نگین ئەمینزادە خەڵکی شیراز، نگین کیانی ئێرسی خەڵکی ئیسفەهان، مینا مەشهەدی مەهدی خەڵکی یەزد و ئەمین کەریمی خەڵکی ئورمیە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی تەواوی ئەو ۱۴۷ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.