دەستبەسەرکرانی ۸۷ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
            هەنگاو؛ دووشەممە ١۲ی خەزەڵوەری ٢٧٢۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا لانی کەم ۸۷ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۳۶ حاڵەت واتا ۷۰.۵٪ زیاتر بووە. لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ۵۱ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۱۹ چالاکی ژن، ۴ منداڵ، ۳۷ هاووڵاتیی کورد، ۱۹ هاووڵاتیی بەهایی و ۱۶ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای ئورمیە بە ۲۷ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای ئورمیە بە ۲۷ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان ۱۵ حاڵەت و لە پارێزگای سنە ۹ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای ئورمیە: ۲۷ حاڵەت بریتی لە (۲۴ هاووڵاتیی کورد، ۲ هاووڵاتیی تورک و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۱۵ حاڵەت
پارێزگای سنە: ۹ حاڵەت
پارێزگای تاران: ۷ حاڵەت بریتی لە (۳ هاووڵاتیی کورد و ۴ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگاکانی هەمەدان و فارس: هەر یەک ۶ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ۵ حاڵەت بریتی لە (۴ هاووڵاتیی عەرەب)
پارێزگای کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد: ۴ حاڵەت
پارێزگای مازەندەران: ۲ حاڵەت
پارێزگای یەزد: ۱ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی بەلووچ)
پارێزگاکانی کرماشان، گیلان، مەرکەزی، سمنان و ئەلبۆرز: هەر یەک ۱ حاڵەت
 
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا لانی کەم ۳۷ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۴۲.۵٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۱۶ هاووڵاتیی بەلووچ (۱۸.۵٪) دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ۳۷ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۱۶ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۴ حاڵەت
هاووڵاتییانی عەرەب: ۴ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۲۲ حاڵەت
هاووڵاتیی گیلەک: ۱ حاڵەت
ناسنامەی نەتەوەیی ئاشکرا نەکراو بۆ هەنگاو: ۱ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەردا وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۱۹ چالاکی بەهایی لەوان ۱۲ ژن دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
۱- ئاگاە سادقی خەڵکی بۆکان ۲ـ سۆنیا تۆدیعی خەڵکی بابۆل ۳ـ فەردین بەنگالە خەڵکی شیراز ۴ـ ئەفشین حەقیقەتجوو خەڵکی شیراز ۵ـ ژینووس محەممەدنژاد خەڵکی ئورمیە ۶ـ هێنگامە شەریفی خەڵکی تاران ۷ـ نگار میساقیان خەڵکی شیراز ۸ـ ئەرمەغان عینایەتی خەڵکی سمنان ۹ـ مەتین ئاگاهی خەڵکی تاران ۱۰ـ فەهیم ئاگاهی خەڵکی تاران ۱۱ـ شەکیب فەرزان خەڵکی شیراز ۱۲ـ ئەدیب ڕەحمانی خەڵکی ساری ۱۳ـ نێدا موحیبی خەڵکی هەمەدان ۱۴ـ فەریدە ئەیووبی خەڵکی هەمەدان ۱۵ـ زەریندۆخت ئەحەدزادە خەڵکی هەمەدان ۱۶ـ ژاڵە ڕەزایی خەڵکی هەمەدان ۱۷ـ عاتفە زاهیدی خەڵکی هەمەدان ۱۸ـ نوورا ئەیووبی خەڵکی هەمەدان ۱۹ـ رۆیا سابت خەڵکی شیراز
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۴ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۴ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ڕێژەیە ۴.۵٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۲ منداڵی دەستبەسەرکراو کورد و ۲ منداڵ بەلووچ بوون کە ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
١- مۆرتێزا بیجاد، ۱۶ ساڵ، خەڵکی ڕاسک
۲ـ مۆبین نیکجوو، ۱۷ ساڵ، خەڵکی ڕاسک
۳ـ ڕێبوار مووسەوی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی شنۆ
۴ـ زاهیر ئازەریم، ۱۷ ساڵ، خەڵکی شنۆ
دەستبەسەرکرانی ۹ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۱۹ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۲۲٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.
لانی کەم ۱۲ ژنی بەهایی و ۴ ژنی کورد دەستبەسەر کراون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
ناسنامەی ژنانی دەستبەسەرکراو؛
هەمەدان: ۱ـ نێدا موحیبی ۲ـ فەریده ئەیووبی ۳ـ زەڕیندۆخت ئەحەدزاده ۴ـ ژاڵە ڕەزایی ۵ـ عاتفه زاهیدی ۶ـ نوورا ئەیووبی
شیراز: ۷ـ کەوسەر دێهبانزاده ۸ـ نگار میساقیان ۹ـ رۆیا سابت
مەهاباد: ۱۰ـ گزینگ قازی ۱۱ـ سیروان شاوڵە
کامێران: ۱۲ـ نووشین ڕەزایی ۱۳ـ زیلان کەمانگەر
ئورمیه: ۱۴ـ ژینووس محەممەدنەجاد
بابۆل: ۱۵ـ سۆنیا تۆدیقی
تاران: ۱۶ـ هێنگامه شەریفی
ڕەشت: ۱۷ـ زەهرا شەهبازی تەبەری
سمنان: ۱۸ـ ئەرمەغان عینایەتی
یاسووج: ۱۹ـ ستاره زەرغامی
دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکاران لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۵
لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۲ مامۆستا و خوێندکارێکی زانکۆ کە هەرسێکیان کورد بوون تۆمار کراوە.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ حەسەن فەرەجی، مامۆستای زانکۆی خەڵکی مەریوان
۲ـ جەهانگیر ڕۆستەمی، مامۆستای خانەنشینی خەڵکی سەحنە
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ موبین تاڵیبانی خەڵکی مەریوان
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەر
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی تۆمار نەکراوە.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥دا، لانی کەم دوو نووسەر بەناوەکانی گزینگ قازی خەڵکی مەهاباد و شایان هووشیار خەڵکی ئورمیە و هەروەها هونەرمەندێکی خەڵکی ئەهواز بەناوی عەباس دەغاغلە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ناسنامەی تەواوی ئەو ۸۷ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.