دەستبەسەرکرانی ۱۱۴ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران
هەنگاو؛ پێنجشەممە ١۳ی سەرماوەزی ٢٧٢۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥دا لانی کەم ۱۱۴ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۱ حاڵەت کەمی کردووە. لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ۱۱۵ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۲۲ چالاکی ژن، ۲ منداڵ، ۵۱ هاووڵاتیی کورد، ۱۱ هاووڵاتیی بەهایی و ۱۰ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سنە بە ۲۹ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی سنە بە ۲۹ حاڵەت، تاران ۲۲ حاڵەت، ئورمیە ۱۶ حاڵەت و سیستان و بەلووچستان ۱۰ حاڵەت تۆمار کراوە.
پارێزگای سنە: ۲۹ حاڵەت
پارێزگای تاران: ۲۲ حاڵەت بریتی لە (۱۴ هاووڵاتیی فارس، ۴ هاووڵاتیی تورک، ۲ هاووڵاتیی کورد، ۱ هاووڵاتیی قەشقایی و ۱ هاووڵاتیی گیلەک)
پارێزگای ئورمیە: ۱۶ حاڵەت (سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە هاووڵاتییانی کورد بوون)
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۱۰ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ۸ حاڵەت بریتی لە (۶ هاووڵاتیی عەرەب، ۱ هاووڵاتیی لوڕ و ۱ هاووڵاتیی فارس)
پارێزگای ئەلبۆرز: ۷ حاڵەت بریتی لە (۶ هاووڵاتیی فارس و ۱ نوێباوەری خەڵکی وڵاتی ئەفغانستان)
پارێزگاکانی کۆهگیلوویە و بویێرئەحمەد و خوراسانی ڕەزەوی: هەر یەک ۴ حاڵەت
پارێزگاکانی مازەندەران و گوڵستان: هەر یەک ۳ حاڵەت
پارێزگاکانی کرماشان، فارس و ئیسفەھان: هەر یەک ۲ حاڵەت
پارێزگای خوراسانی باکوور: ۱ حاڵەت (۱ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای گیلان: ۱ حاڵەت (۱ هاووڵاتیی کورد)
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا لانی کەم ۵۱ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۴۵٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۱۰ هاووڵاتیی بەلووچ و ۶ هاووڵاتیی عەرەب دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ۵۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۳۰ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۱۰ حاڵەت
هاووڵاتییانی عەرەب: ۶ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۵ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک: ۴ حاڵەت
هاووڵاتییانی تورک: ۴ حاڵەت
هاووڵاتییانی قەشقایی: ۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی خەڵکی ئەفغانستان: ۱ حاڵەت
هاووڵاتییانی خەڵکی ئەمریکا: ۱ حاڵەت
ناسنامەی نەتەوەیی ئاشکرا نەکراو بۆ هەنگاو: ۱ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەردا وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم ۱۶ چالاکی مەزهەبی بریتی لە ۱۱ چالاکی بەهایی، ۳ چالاکی سوننەمەزهەب و ۲ چالاکی مەسیحی لەوان ۸ ژن دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
۱- لەیلا عیداڵەتی خەڵکی شیراز ۲ـ مۆنا زەکایی خەڵکی کەرەج ۳ـ نەغمە میرزائاغا خەڵکی کەرەج ۴ـ مەهین سەعادەتمەند خەڵکی کەرەج ۵ـ مەهشید سفیدی خەڵکی کەرەج ۶ـ سەمەر مەسعوودی خەڵکی کەرەج ۷ـ ناسر ڕەجەب خەڵکی کەرەج ۸ـ ئارمین عەوەزپوور خەڵکی گونبەدکاووس ۹ـ ئەمینوڵڵا کۆشکباغی خەڵکی گونبەدکاووس ۱۰ـ پەریا مەرەندیز خەڵکی تاران ۱۱ـ ئازادە یەقینی خەڵکی گورگان
چالاکانی مەسیحی؛
۱ـ مۆرتێزا فەقانیپوورساسی خەڵکی تاران ۲ـ کورۆش حوسێنی خەڵکی ئەفغانستان و دانیشتووی کەرەج
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
۱ـ زانا حوسێنی خەڵکی جوانڕۆ ۲ـ عەبدولعەزیز نەعامی خەڵکی ئەهواز ۳ـ ڕەفعەت سەعیدی خەڵکی جوانڕۆ
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۲ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۲ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ڕێژەیە ۱.۷٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەر دوو ۲ منداڵی دەستبەسەرکراو بەلووچ بوون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
١- مەهدی زارۆزێهی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی زاهیدان
۲ـ ئەمیرحوسێن پەیام، ۱۶ ساڵ، خەڵکی سیب و سۆران
دەستبەسەرکرانی ۲۲ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۲۲ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۱۹٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.
لانی کەم ۸ ژنی بەهایی و ۲ ژنی کورد دەستبەسەر کراون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
ناسنامەی ژنانی دەستبەسەرکراو؛
تاران: ۱ـ مەهسا ئەسەدوڵڵانژاد ۲ـ شیرین کەریمی ۳ـ هانیه شەریعەتی ڕوودپشتی ۴ـ ئافەرین مۆهاجێر ۵ـ پەریا مەرەندیز ۶ـ ستاره پەسیانی ۷ـ سەحەر دەوڵەتشاهی
کەرەج: ۸ـ مۆنا زەکایی ۹ـ نەغمه میرزائاغا ۱۰ـ مەهین سەعادەتمەند ۱۱ـ مەهشید سفیدی ۱۲ـ سەمەر مەسعوودی
شاهین شار: ۱۳ـ مریەم عەباسی نیکوو ۱۴ـ بیتا شەفیعی
شیراز: ۱۵ـ لەیلا عیدالەتی ۱۶ـ میلان خاجهیی
ئەهواز: ۱۷ـ مریەم زۆبەیدی
کامێران: ۱۸ـ شەیدا عەزیزی
مانه و سەمەلقان: ۱۹ـ ئەسمەر حەمیدی
سەبزەوار: ۲۰ـ شکوه سەدیدی
نوور: ۲۱ـ سۆهەیلا بیکدێلوو
گورگان: ۲۲ـ ئازاده یەقینی
دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکاران لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ۲۰۲۵
لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥دا دەستبەسەرکرانی لانی کەم یەک خوێندکاری زانکۆ تۆمار کراوە.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی مامۆستایان لەو مانگەدا تۆمار نەکراوە.
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ میلان خاجەیی خەڵکی شیراز
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەر
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم سێ چالاکی میدیایی عەرەب دەستبەسەر کراون کە ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
۱ـ حەسەن سڵامەت خەڵکی ئەهواز
۲ـ جەواد ساعیدی خەڵکی ئەهواز
۳ـ سەید سادق ئالبووشۆکه خەڵکی ئەهواز
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥دا، لانی کەم ۴ نووسەر، ۷ هونەرمەند و ئەکتەر و ۱ گۆرانیبێژ لەوان ۵ ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
نووسەرانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ پەرویز سێداقەت خەڵکی تاران
۲ـ شیرین کەریمی خەڵکی تهران
۳ـ مەهسا ئەسەدوڵڵانژاد خەڵکی تهران
۴ـ کەیوان موهتەدی خەڵکی تاران
هونەرمەندانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ عەباس پەیمانی خەڵکی شەهریار
۲ـ ئەسمەر حەمیدی خەڵکی مانه و سەمەلقان
۳ـ عەلی شادمان خەڵکی ئیلام
۴ـ پارسا پیرووزفەر خەڵکی تاران
۵ـ مێهران میری خەڵکی تاران
۶ـ ئەحمەد سۆگلی خەڵکی تاران
۷ـ ستاره پەسیانی خەڵکی تاران
۸ـ سەحەر دەوڵەتشاهی خەڵکی تاران
ناسنامەی تەواوی ئەو ۱۱۴ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.