دەستبەسەرکرانی ۸۹ هاووڵاتی لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران

هەنگاو؛ یەکشەممە ١۳ی ڕەزبەری ٢٧٢۵
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥دا لانی کەم ۸۹ هاووڵاتی کە ناسنامەیان بە تەواوی ئاشکرا کراوە، لە تەواوی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ئامارە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی ۷ حاڵەت واتا ۷٪ کەمتر بووە. لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٤دا لانی کەم ۹۶ هاووڵاتی دەستبەسەر کرابوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۶ چالاکی ژن، ۱۱ منداڵ، ۴۳ هاووڵاتیی کورد و ۱۰ هاووڵاتیی بەلووچ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون یان ڕفێندراون کە زیاترین حاڵەتەکانی دەستبەسەرکران لە پارێزگای سنە بە ۲۳ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی پارێزگاکان؛
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای سنە بە ۲۳ حاڵەتەوە زیاترین ژمارەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراوی لەخۆ گرتووە، هەروەها لە هەر یەک لە پارێزگاکانی ئورمیە و ئیسفەھان ۲۰ حاڵەت لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان تۆمار کراوە.
پارێزگای سنە: ۲۳ حاڵەت بریتی لە (۲۲ هاووڵاتیی کورد و ۱ هاووڵاتیی ئەڵمانیا)
پارێزگای ئورمیە: ۲۰ حاڵەت (تەواوی دەستبەسەرکراوان لە هاووڵاتییانی کورد بوون)
پارێزگای ئیسفەهان: ۲۰ حاڵەت بریتی لە (۱۹ هاووڵاتیی فارس و ۱ هاووڵاتیی کورد)
پارێزگای سیستان و بەلووچستان: ۸ حاڵەت
پارێزگای گیلان: ۴ حاڵەت
پارێزگای فارس: ۳ حاڵەت بریتی لە (۱ هاووڵاتیی بەلووچ، ۱ هاووڵاتیی فارس و ۱ هاووڵاتی کە ناسنامەی نەتەوەیی ناوبراو بۆ هەنگاو ئاشکرا نەکراوە)
پارێزگاکانی لوڕستان، مازەندەران، تاران و خوراسانی ڕەزەوی: هەر یەک ۲ حاڵەت
پارێزگای خووزستان: ۲ حاڵەت (۲ هاووڵاتیی لوڕ)
پارێزگای قوم: ۱ حاڵەت
جیاکردنەوەی هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەردا لانی کەم ۴۳ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە بەرانبەر بە ۴۸.۵٪ی سەرجەم هاووڵاتییانی دەستبەسەرکراو لە تەواوی ئێران لە ماوەی مانگی ڕابردوو بوون. هەروەها لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانی کەم ۱۰ هاووڵاتیی بەلووچ (۱۱٪) دەستبەسەر کراون.
هاووڵاتییانی کورد: ۴۳ حاڵەت
هاووڵاتییانی بەلووچ: ۱۰ حاڵەت
هاووڵاتییانی لوڕ: ۵ حاڵەت
هاووڵاتییانی گیلەک: ۵ حاڵەت
هاووڵاتییانی فارس: ۲۳ حاڵەت
هاووڵاتیی خەڵکی ئاڵمانیا: ۱ حاڵەت
ناسنامەی نەتەوەیی ئاشکرا نەکراو بۆ هەنگاو: ۲ حاڵەت
دەستبەسەرکرانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان
دەستبەسەرکرانی پەیڕەوانی کەمینە ئایینی و مەزهەبییەکان لە ئێران لە ماوەی مانگی سێپتەمبەر وەکوو ڕابردوو درێژەی هەبووە و لەو مانگەدا لانی کەم یەک چالاکی بەهایی، یەک چالاکی سوننەمەزهەب و دوو مامۆستای ئایینی شیعە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا دێت.
چالاکانی بەهایی؛
١- شەهرام کاشانی نژاد خەڵکی نۆشەهر
چالاکانی سوننەمەزهەب؛
١- حەبیبوڵڵا ئەرباب زێهی خەڵکی زابۆل
چالاکانی شیعەمەزهەب؛
۱ـ محەممەدتەقی ئەکبەرنژاد خەڵکی قوم
۲ـ شەهابەددین حائێری خەڵکی شیراز
دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۱۱ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۱۱ منداڵی ژێر ۱۸ ساڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەو ڕێژەیە ۱۲٪ی کۆی دەستبەسەرکراوان لەو مانگە پێکدێنێت.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ۹ منداڵی دەستبەسەرکراو کورد و دوو منداڵ لوڕ و بەلووچ بوون کە ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
١- پارسا قاسمی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی بێهبەهان
۲ـ ئەوراز زەمانی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۳ـ بێهرووز ڕەشیدی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۴ـ کاوان سەبووری، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۵ـ پەیام حوسێنی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۶ـ سۆران موزەفەری، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۷ـ ئێحسان سەبووری، ۱۷ ساڵ، خەڵکی کامێران
۸ـ عەبدوڵڵا عەزیزی، ۱۷ ساڵ، خەڵکی قەسری قەند
۹ـ دیار گەرگول، ۱۶ ساڵ، خەڵکی شنۆ
۱۰ـ ئالان تابناک، ۱۶ ساڵ، خەڵکی شنۆ
۱۱ـ زانیار شادیخاه، ۱۷ ساڵ، خەڵکی شنۆ
دەستبەسەرکرانی ۶ چالاکی ژن لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥
بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا لانی کەم ۶ چالاکی ژن لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ۷٪ی کۆی دەستبەسەرکراوانی ئەو مانگە پێکدێنن.
لانی کەم ۳ ژنی گیلەک و دوو ژنی کورد دەستبەسەر کراون و ناسنامەیان بەو شێوە بووە؛
ناسنامەی ژنانی دەستبەسەرکراو؛
ڕەشت؛ ۱ـ شادی فەلاحەتی ۲ـ تاهیرە پوور ئیسماعیلی ۳ـ مەعسوومە پوورشەهرانی
سنە: ۴ـ نەهیە ڕەحیمی ۵ـ درەخشان ڕەحیمی
شیراز: ۶ـ مریەم دڵباری
دەستبەسەرکرانی مامۆستایان و خوێندکاران لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ۲۰۲۵
لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥دا دەستبەسەرکرانی لانی کەم ۱۸ مامۆستا لە کۆبوونەوەیەکدا و دەستبەسەرکرانی یەک خوێندکار تۆمار کراوە.
مامۆستایانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ عەبدوڵڵا ڕەزایی ۲ـ محەممەد حەبیبی ۳ـ ئارام محەممەدی ۴ـ حەمید ڕەحمەتی ۵ـ مەنووچێهر ئاغابەیگی ۶ـ ڕەسووڵ بەداقی ۷ـ محەممەد سدیقی پوور ۸ـ خانعەزیز ئیسماعیلی ۹ـ عەلی سەفەری ۱۰ـ داریووش سادقی ۱۱ـ محەممەدحوسێن موسەدێقیان ۱۲ـ ئیسماعیل فەرهەنگ مەنێش ۱۳ـ شوکروڵڵا ئەحمەدی ۱۴ـ ئیرەج ڕەهنەما ۱۵ـ محەممەدڕەزا ئەمانیفەر ۱۶ـ فەرامەرز خوداشناس ۱۷ـ مەسعوور فەرهیختە ۱۸ـ عەلی فەلاح
کە هەموویان لە شەهری ڕەزا دەستبەسەر کراون.
خوێندکارانی دەستبەسەرکراو؛
۱ـ عیماد دەرئوفتادە خەڵکی پیرانشار
دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی لە ماوەی مانگی سێپتەمبەر
لە مانگی ڕابردووی زایینیدا هیچ حاڵەتێک لە دەستبەسەرکرانی چالاکانی میدیایی تۆمار نەکراوە.
دەستبەسەرکرانی نووسەران و هونەرمەندان
لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥دا، لانی کەم یەک نووسەر بەناوی شەهابەددین حائێری لە چالاکانی مەزهەبی دانیشتووی شیراز بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی عادڵئابادی ئەو شارە گواستراوەتەوە.
ناسنامەی تەواوی ئەو ۸۹ هاووڵاتییە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو تۆمار کراوە. کەڵکوەرگرتن لەو ئامارە بە هێنانی ناوی سەرچاوەکەی ڕێگەپێدراوە. ئەو ئامارە تەنیا ئەو حاڵەتانە لەخۆ دەگرێت کە ناسنامەیان بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە.