ئیلام؛ ئەمیرعەلی زاکریفەرد و عیماد زاکریفەرد لە دەستبەسەرکراوانی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی سزای ٦٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٠٠:١١

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

ئەمیرعەلی زاکریفەرد چالاکی مەدەنی کوردی خەڵکی ئیلام و لەدەستبەسەرکراوانی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، کە لەماوەی ڕابردوودا دەستبەسەر کراوە، هاوِڕێ لەگەڵ براکەی بە ناوی عیماد زاکریفەرد ، پێکەوە سەرجەم سزای ٦٥ ساڵ بەندکران و ١٤٨ جار لێدان بە قامچی بەسەریاندا سەپاوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمیر عەلی زاکریفەرد تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی ئیلام لەلایەن لقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی دووی ئیلام بۆ سێ تۆمەت هەرکام سزای ١٠ ساڵ بەندکران و تۆمەتێکی دیکە سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا کە دەکاتە ٣١ ساڵ و عیماد زاکریفەرد بۆ دوو تۆمەت هەرکام سزای ١٠ ساڵ و دوو تۆمەتی دیکە هەرکام سزای ٥ ساڵ و دوو جار سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە کە دەکاتە ٣٤ ساڵ.

ئەم دوو برا بە تۆمەتگەلێ وەکوو "بێرێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام، بێرێزی بە خامنەیی، پرۆپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاگرتنی چەک و چۆڵی قەدەغە و هەڵگرتنی چەکی ساچمەیی، کۆبوونەوە لە دژی ئاسایشی ناوخۆیی و تێکدانی ئاسایی گشتی، ڕاگرتنی مەشرووب و ڕاگرتنی کەل و پەلی پەیوەندیدار بە سەتەلایت" سزا دراون.

هەروەها وەک سزای تەواوکەر، سزای ٧٤ جار لێدان بە قامچی و پێبژاردنی ٦ میلیارد و ٢٥٠ ملیۆن ڕیاڵ لە حسابی حکومەت و پێبژاردنی یەک ملیۆن ریاڵی دیکە بەسەر ئەمیر عەلی سەپێندراوە و ٧٤ جار لێدان بە قامچی و پێبژرادنی ٦ میلیارد و دو سەد و پەنجا ملیۆن ریاڵ لە حسابی حکومەت بەسەریدا سەپێندراوە.

ئەمیرعەلی زاکریفەرد ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەری ٢٧٢٥ (١٩ی جولای ٢٠٢٥) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بە تۆمەتی پڕۆپاگەندە دژی حکومەت، بڵاوکردنەوەی ناڕاستی، بێرێزی بە خامنەیی و چالاکی میدیایی و پڕۆپاگەندە لە میدیا دژی حکوومەت تۆمەتبار کرا.

ناوبراو پێشتر لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١، لە کاتی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ئیلام دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد بوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە