جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ناهید جەوکار لە بەندیخانەی ناوەندیی شیراز

١٠ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٠:٣٤

هەنگاو؛ هەینی ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی ژن بە ناوی ناهید جەوکار، خەڵکی شیراز، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەنیخانەی ناوەندیی شیراز جێبەجێکرا. هەنگاو پێشترئاگاداری هەواڵی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراوێکی دیکەی ئەم بەندیخانەی لەم ڕۆژەدا ڕاگەیاندبوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە دەستی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی٢٧٢٥ (٣١ی جوڵای ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ژنێکی بەندکراو بە ناوی ناهید جەوکار ٥٢ ساڵە و خەڵکی شیراز لە بەندیخانەی عادڵ ئاوای شیراز جێبەجێکرا.

ئەم ژنە بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەردەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەنگاو پێشتر ئاگاداری جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سێ بەندکراوی دیکەی لەم ڕۆژەدا دابوو بریتی لە بەندکراوێکی تورک و خەڵکی جوڵفا بە ناوی ئەبولفەزل عەلائی و دوو کەسی خەڵکی ئەفغانستان کە ناسنامەی ئەوان لە دەستی پێداچوونەوەدایە. ئەم سێ بەندکراویشە پێشتر بە بۆنەپەیوەندیارەکان بە مادەی هۆشبەر لە لایەن دەزگای دادوەری دەستبەسەرکران و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم چوار بەندکراوە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەتایبەتی میدیاکانی پەیوەندیدار بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە