مەریوان؛ دەستبەسەركران و ناڕوونی لە چارەنووسی ڕەفیق مستەفایی

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:٠٠

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

ڕەفیق مستەفایی، هاووڵاتیی كورد و خەڵكی مەریوان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕینی حەوتوویەک چارەنووسی نادیارە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٣١ی جوڵای ٢٠٢٥)، ڕەفێق مستەفایی، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵكی گوندی “مووسک”ی سەر بە مەریوان لە ئەنجامی هێرشی هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ شوێنی كارەكەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە و دوای تێپەڕبوونی حەوتوویەك چارەنووسی نادیارە.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی كارەكەی كە كارگەی دروستكردنی ئاجۆرە، دەستبەسەر كردووە.

تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران ، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە