ئیلام؛ دەستبەسەرکرانی دووبارەی سیروان پەرویزی، بلاگێری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

١٥ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢١:٤١

هەنگاو؛ چوارشەممە ۱۵ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سیروان پەرویزی، بلاگێری کۆمێدیەن و لە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی شاری ئیلام جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستبەسەر کرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ۱۲ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۳ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سیروان پەرویزی، کۆمێدیەن و چالاکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی ئیلام دەستبەسەر کراوە.

شایەنی باسە کە تا ئێستا زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

سیروان پەرویزی جاری پێشوو، ڕۆژی شەممە ۱۹ی بەفرانباری ۲۷۲۴ پاش تێپەڕکردنی پرۆسەی لێپرسینەوە و بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی بەفرانباری ۲۷۲۴ (۵ی جەنیوەریی ۲۰۲۵)، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران بۆ سەر ماڵەکەی لە ئیلام دەستبەسەر کرا.

سیروان پەرویزی، لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی بە ناوەڕۆکی ڕەخنەگرانە و ڕوانینی کۆمێدی سەبارەت بە بارودۆخی ئابووریی ئێران لەژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە