نەغەدە؛ دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنووسی مەتین ئوسلوب

هەنگاو؛ پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
مەتین ئوسلوب، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نەغەدە مانگی پێشوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوو و تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەتین ئوسلوب، تەمەن ٢٥ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە لە ٢٥ڕۆژ پێشەوە دەستبەسەرکرابوو و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.
دەستبەسەرکرانی مەتین ئوسلوب کە میکانیکە دوای پشکنیکی ماڵەکەی و بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەنامەیەکی دادوەری بووە.
مەتین ئوسلوب ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ (١٣ی جولای ٢٠٢٤)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
شایەنی باسە کە تا ئەم کاته لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە هەڵبەستراوەگان دزی ئەم هاووڵاتییه زانیارییەک لەبەر دەستدا نییه.