سنە؛ دەستبەسەرکرانی سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای قوتابخانە و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٠٠:٠٤


هەنگاو؛ شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستا، چالاکی مەدەنی و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری سنە، جارێکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ۱۱ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سۆهەیلا خالیدیان، مامۆستای تەمەن ۵۸ ساڵی قۆناغی ناوەندی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

سۆهەیلا خالیدیان، ڕۆژی شەممە ۲۱ی خەزەڵوەری ۲۷۲۲، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر و دوای ماوەیەک لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە