جێبەجێکرانی سزای سێدارەی حیسام سالاری، بەهادۆر ئەلیاسی و سولەیمان ناسری لە بەندیخانەکانی سەراوان و کرماشان

١٩ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:٥١

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥


سزای سێدارەی سێ بەندکراوی بەلووچ، لوڕ و کورد بە ناوەکانی حیسام سالاری، بەهادۆر ئەلیاسی و سولەیمان ناسری خیز کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەر و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەکانی سەراوان و کرماشان جێبەجی کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی بەلووچ بە ناوی حیسام سالاری تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی شارئ گوڵشەن سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بە بەندیخانەی ناوەندی سەراوانی ئەو پارێزگایە جێبەجی کرا.

حیسام سالاری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارەکەی لە بەندی گشتی بەندیخانە گوزرابوویەوە.

هەروەها ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٩ی ئاگۆست) سزای سێدارەی بەندکراوێکی لوڕ بە ناوی بەهادۆر ئەلیاسی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی خوڕەماوا و بدنکراوێکی کورد بە ناوی سولەیمان ناسری خیز، خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان جێبەجێ کرا.

بەهادۆر ئەلیاسی لە سێ ساڵ پیشەوە و سولەیمان ناسری خیز بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە تۆمەتی تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەرە دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندکراوە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە لەلایەن میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئیران بە تایبەت میدیای سەر بە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە