بۆكان؛ دەستبەسەركردنی زانكۆ محەممەدی بەندكراوی سیاسیی پێشوو لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات

هەنگاو؛ یەكشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
زانكۆ محەممەدی، بەندكراوی سیاسیی پێشوو و خەڵكی بۆكان، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەم شارە بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، زانكۆ محەممەدی، بەندكراوی سیاسیی پێشوو و خەڵكی گوندی “ئاڵیكەند”ی سەر بە بۆكان، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارە بە بەكارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەكی دادوەری هەوڵی دەستبەسەركردنی ئەم هاووڵاتییەیان داوە.
شایانی باسە كە، زانكۆ (سەید حوسێن) محەممەدی لە ڕێكەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٠١٨ دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەكانی بۆكان بە تۆمەتی “ئەندامییەتی لە حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران” سزای ٣٠ مانگ بەندكرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.