ئورومیە؛ نۆ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل دەستبەسەرکران

هەنگاو؛ چوارشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
نۆ هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئورومیە بە ناوەکانی ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە کە ئەندامی دوو بنەماڵەن، لە لایەن ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفازادە، خەڵکی گوندی «نۆجەوان» سەر بە سۆمای برادۆست لە ئورومیە دەستبەسەرکران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی سوپای پاسداران ئەم هاووڵاتیانەیان پاش لێدانێکی زۆر دەستبەسەر و دواتر بۆ یەکێ لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە تاران گواستووەتەوە.
ئەم سەرچاوە زیادی کرد کە، ئەحمەد گوڵستانی، محەممەد گوڵستانی، بێهزاد گوڵستانی، موحسین گوڵستانی، ئیحسان گوڵستانی، مێهران گوڵستانی، فەرزاد مستەفازادە، حەمید مستەفازادە و شۆڕش مستەفا زادە بە « هاوکاری ئیسرائیل» تۆمەتبار کراون.
بە تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم ٩ هاووڵاتییە، هەتا ئێستا لە دۆخ و شوێنی هەڵگرتنی ناوبراوان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و هەوڵی بنەماڵەکانیان بۆ وەرگرتنی زانیاریی لە دۆخی سڵامەتییان بێ ئاکام ماوەتەوە.