بۆکان؛ زانکۆ محەممەدی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

٢٦ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٢:٢٨

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

زانکۆ محەممەدی، بەندکراویی سیاسیی پێشوو و خەڵکی بۆکان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادوەریی لە بەندیخانەی ئورومیە ئازاد کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، زانکۆ محەممەدی،  بەندکراوی سیاسیی پێشوو و خەڵکی گوندی «ئاڵیکەند» سەر بە بۆکان، پاش ١٥ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ئورومیە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئەمنییەتی دوێنێ زانکۆ محەممەدییان بۆ بۆکان گواستەوە.

زانکۆ محەممەدی، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە بە توندووتیژییەوە دەستبەسەرکرابوو.

شایانی باسە کە، زانکۆ (سەید حسەین) محەممەدی لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» بە ٣٠ مانگ بەندکران سزا درا.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە