تاران؛ کوژرانی ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٥
ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باقرئاوای شاری قرچەک سەر بە پارێزگای تاران کوژرا. ئەم هێزانە ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەتیان بە جێگەی تاوانبارێکی دیکە، بە هەڵە داوەتە بەردەستێڕژی گوللە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، ٤٢ ساڵە، خاوەن پیشەی ئازاد و و خەڵکی ئیلام لە باقرئاوای قرچەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئیبراهیم نسبەت، هێزە ئەمننیەکانی ئێران لە کاتێکدا کە بۆ دەستبەسەرکرانی تاوانبارێک چوون؛ ئەم هاووڵاتییە کوردەیان داوەتە بەر دەستڕیژی گوللە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، ناسنامەی کەسی تاونبار و تۆمەتەکانی و باقی وردەکارییەکان سەبارەت بە کوژرانی ئیبراهیم ئیبراهیم نسبەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، زانیارییەکی ورد لە بەردەستدا نییە.