لە ماوەی کەمتر لە هەشت مانگدا ٨٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٣:١٤

هەنگاو؛ دووشەممە ٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

بە پێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ئەمساڵی زایینەوە تا ئێستا ٨٠٠ کەسی لە سێدارە داوە.

لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٠ زیندانی سیاسی و مەزهەبی لەسێدارە دراون. هەر لەو ماوەیەدا لانی کەم ٢٢ ژن و منداڵێکی تاوانبار  لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

لە کۆی ئەو ٨٠٠ بەندکراوە کە لە سێدارە دراون، ١١٦ کەسیان کورد بوون، ١٠٧ کەسیان لوڕ بوون، ٩٢ کەسیان بەلووچ و ٨٢ کەسیان تورک بوون.

هەروەها و بەپێی ئامارەکانی هەنگاو، لانی کەم ٤٦ هاووڵاتیی خەڵکی ئەفغانستان لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی لەسێدارەدان لەئێراندا هۆشداری دەدات و داوا لەهەموو ڕێکخراوە مەدەنی و مافی مرۆڤییەکانی ئێران و جیهان دەکات کە هەڵوێستی لێبراوانە بەرانبەر ئەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بگرن.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە