ڕاپۆرتی تایبەتی هەنگاو سەبارەت بە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەر ٣٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار و جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ١٣ کەسیان

١٤ بانەمەڕ ٢٧٢٦، ٢٢:٥٩

هەنگاو؛ دووشەممە ١٤ی بانەمەڕی ٢٧٢٦

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی سێ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژیی هاووڵاتییان لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی سەپاندن و جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دژ بە دەستبەسەرکراوان دەست پێکردووە. بەپێی ئامارە بەڵگەمەندکراوەکان لە بەشی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەدا لانی کەم ٣٥٠٠ هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و نزیکەی ٤٠ هەزار کەس دەستبەسەر کراون.

بە پشت بەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، تا ئێستا لانی کەم ٣٠ کەس لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە کە سزای سێدارەی ١٣ کەسیان بە شێوەیەکی نهێنی لە بەندیخانەکانی قوم، کەرەج، مەشهەد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە. هەروەها چەندین بەندکراو بە تۆمەتی "مۆحارەبە" ڕووبەڕوو کراونەتەوە کە ئەگەری سەپاندنی سزای قورس وەک سێدارە بۆ ئەوانیش لە ئارادایە.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی قووڵی خۆی بەرامبەر بە دۆخی دەستبەسەرکراوان، ڕادەگەیەنێت کە پچڕانی ئەنقەستی ئینتەرنێت لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، ڕەوتی گەیاندنی زانیاری و بەڵگەمەندکردنی ڕووداوەکانی لەگەڵ بەربەستی جیدی ڕووبەڕوو کردووەتەوە؛ بە جۆرێک کە ناسنامەی ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوان تەنیا دوای لەسێدارەدانی نهێنییان ئاشکرا بووە و پێشتر هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی دەستبەسەرکردنیان لەبەر دەستدا نەبووە. ئەم سزایانە زۆر بە خێرایی و بەبێ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە بەسەریاندا سەپاوە و جێبەجێ کراون و دەیان بەندکراوی دیکەش لەژێر مەترسیی سێدارەدان.

 

لیستی ئەو بەندکراوانەی کە لەسێدارە دراون:

١ـ ساڵح محەممەدی خەڵکی قوم، لە ڕێکەوتی ١٩ی مارسی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم لەسێدارە درا

٢ـ مەهدی قاسمی خەڵکی قوم، لە ڕێکەوتی ١٩ی مارسی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم لەسێدارە درا

٣ـ سەعید داوودی خەڵکی قوم، لە ڕێکەوتی ١٩ی مارسی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی قوم لەسێدارە درا

٤ـ ئەمیر حوسێن حاتەمی خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی ٤ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا

٥ـ محەممەدئەمین بێگلەری خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی ٥ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا

٦ـ شاهین واحدپەرەست کەلوور خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی ٤ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا

٧ـ عەلی فەهیم خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی ٥ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا

٨ـ ئەمیرعەلی میرجەعفەری خەڵکی تاران، لە ڕێکەوتی ٢١ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە درا

٩ـ عیرفان کیانی خەڵکی ئەسفەهان، لە ڕێکەوتی ٢٥ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان لەسێدارە درا

١٠ـ ئیبراهیم دەوڵەت‌ئابادی خەڵکی مەشهەد، لە ڕێکەوتی ٣ی مەیی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد لەسێدارە درا

١١ـ ساسان ئازادوار، هاووڵاتیی لۆڕ و دانیشتووی ئیسفەهان، لە ڕێکەوتی ٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەسفەهان لەسێدارە درا

١٢ـ مەهدی ڕەسوولی، ٢٥ ساڵە و خەڵکی کاشمەر، لە ڕێکەوتی ٣ی مەیی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد لەسێدارە درا

١٣ـ محەممەدڕەزا میری، ٢١ ساڵە و خەڵکی مەشهەد، لە ڕێکەوتی ٣ی مەیی ٢٠٢٦ لە بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد لەسێدارە درا

 

لیستی ئەو بەندکراوانەی کە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە:

بەپێی بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لانی کەم ٣٠ بەندکراو لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا و بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە بە جۆرێک کە زۆربەیان لەلایەن لقەکانی ١٥ و ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دوو دادوەری ناوزڕاو واتە ئەبۆلقاسم سەڵەواتی و ئیمان ئەفشاری سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە:

 

١ـ محەممەدئەمین بێگلەری، ١٩ ساڵە و خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

٢ـ محەممەد عەباسی، ٥٥ ساڵە و خەڵکی مەلارد لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

٣ـ ساڵح محەممەدی، ١٩ ساڵە و خەڵکی قوم، لەلایەن دادگای شۆڕشی قوم

٤ـ مەهدی قاسمی، خەڵکی قوم لەلایەن دادگای شۆڕشی قوم

٥ـ سەعید داوودی، قوم لەلایەن دادگای شۆڕشی قوم

٦ـ ئەمیر حوسێن حاتەمی، ١٨ ساڵە و خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

٧ـ عەلی فەهیم، ٢٣ ساڵە و خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

٨ـ شەهاب زاھیدی، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

٩ـ ئەبۆلفەزل ساڵحی سیاوەشانی، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

١٠ـ یاسر ڕەجایی‌فەر، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

١١ـ شاهین واحدپەرەست کەلوور، ٣٠ ساڵە و خەڵکی تاران لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەبۆلقاسم سەڵەواتی

١٢ـ محەممەدڕەزا مەجیدی ئەسل، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٣ـ بیتا هیمەتی، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٤ـ بێهرووز زەمانی‌نژاد، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٥ـ کورووش زەمانی‌نژاد، خەڵکی تاران لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٦ـ عیرفان کیانی، خەڵکی ئیسفەهان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەسفەهان

١٧ـ مریەم هوداوەند، دانیشتووی پاکدەشت لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٨ـ مەتین محەممەدی، خەڵکی پاکدەشت لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

١٩ـ عیرفان ئەمیری، خەڵکی پاکدەشت لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

٢٠ـ ئیحسان حوسێنی‌پوور حەسارلوو، ١٩ ساڵە و خەڵکی پاکدەشت لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

٢١ـ ئەمیرعەلی میرجەعفەری، خەڵکی تاران لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران

٢٢ـ ئیبراهیم دەوڵەت‌ئابادی، خەڵکی مەشهەد لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەشهەد بە سەرۆکایەتیی دادوەر غولامڕەزا ئەکبەری موقەدەم

٢٣ـ ساسان ئازادوار، ٢٣ ساڵە و خەڵکی ئیسفەهان لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان بە سەرۆکایەتیی دادوەر مورتەزا بەراتی

٢٤ـ محەممەدڕەزا تەبەری، ٥٠ ساڵە و خەڵکی برووجێرد، لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئیمان ئەفشاری

٢٥ـ مەهدی ڕەسوولی، ٢٥ ساڵە و خەڵکی کاشمەر لەلایەن دادگای شۆڕشی مەشهەد

٢٦ـ محەممەدڕەزا میری، ٢١ ساڵە و خەڵکی مەشهەد لەلایەن دادگای شۆڕشی مەشهەد

٢٧ـ حەمیدڕەزا فەتحی خەڵکی مەرودەشت لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شیراز بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەید مەحموود ساداتی

٢٨ـ عەبدولڕەزا فەتحی خەڵکی مەرودەشت لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شیراز بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەید مەحموود ساداتی

٢٩ـ حەمیدڕەزا سابت‌ڕای خەڵکی مەرودەشت لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شیراز بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەید مەحموود ساداتی

٣٠ـ سەعید زارعی کوردشوولی، ٣١ ساڵە و خەڵکی مەرودەشت لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شیراز بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەید مەحموود ساداتی

 

هۆشداریی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هۆشداریی جیدی دەدات لەسەر جێبەجێکردنی بەپەلەی سزای سێدارەی ئەو بەندکراوانەی دیکە کە لە لیستەکەدان و جەخت لەسەر مەترسیی گیانیی دەیان دەستبەسەرکراوی بێناونیشانی دیکە دەکاتەوە کە لە دۆخی "بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ" و دادگاییکردنی نادادپەروەرانەدان. هەنگاو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر زەوتکردنی مافی "بەرگریی کاریگەر" و بێبەشکردنی ئەم کەسانە لە پێوەرەکانی "دادگاییکردنی دادپەروەرانە"، بەرپرسیارییەتی ڕاستەوخۆی هەر جۆرە ئەستاندنێکی مافی ژیان دەخاتە ئەستۆی دەزگای دادوەری و ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەنگاو پێشتر لە لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباردا، هۆشداریی دابوو لەسەر دەرکردنی سزای سێدارە لە "دادگا سەحراییەکان" و جێبەجێکردنی خێرای سزای خۆپیشاندەران.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو داوا لە تەواوی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ، ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی جیهانی دەکات کە لە بەرامبەر شەپۆلی لەسێدارەدانی نهێنی و سلبکردنی سیستماتیکی مافی ژیانی خۆپیشاندەران لە ئێران بێدەنگ نەبن. بەردەوامیی بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم تاوانانە، بە وەرگرتنی گڵۆپی سەوز بۆ ئامێری لەسێدارەدانی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی سڕینەوەی فیزیکیی ژمارەیەکی زیاتر لە دەستبەسەرکراوە بێناونیشانەکان دادەنرێت.

لە کۆتاییدا هەنگاو داوای دەستێوەردانی خێرا دەکات بۆ ڕاگرتنی ئەم سزایانە و گوشاری دیپلۆماتیک بۆ ناردنی لێژنەی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەندیخانەکانی ئێران. هەروەها هەنگاو بەردەوامیی دۆخی بڕانی ئینتەرنێت لە ئێران بە کارەساتبار هەڵدەسەنگێنێت و لە کۆمەڵگەی جیهانی داوا دەکات کە گوشار بخەنە سەر لایەنەکانی دانوستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، تا پرسی هەڵگرتنی پچڕانی ئینتەرنێت، ئازادکردنی بەندکراوە سیاسییەکان و ڕاگرتنی لەسێدارەدانەکان بخەنە ئەجێندای دانوستانەکانەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە