پارێزگای فارس؛ بەندکراوێک لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە درا

٢٨ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢١:١٨

هەنگاو؛ سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی سەجاد مەولایی هەکانی کە ساڵی ڕابردوو بە هۆی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەردەم خەڵکدا لە لارستان سەر بە پارێزگای فارس جێبەجێ کرا. سزای سێدارەی هاوژینی ناوبراو، مەهسا ئەکبەری کە تۆمەتباری ڕیزی دووەمی کەیسەکەیە، بە زوویی لە بەندیخانە جێبەجێ دەکرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەر لە دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (١٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی سەجاد مەولایی هەکانی، تاوانباری خەڵکی بیرم لە بەردەم خەڵکدا جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ناوخۆی ئێران، سەجاد مەولایی هەکانی ساڵی ڕابردوو بە «هاوکاری» هاوژینەکەی خۆی، دایکێک و سێ منداڵەکەی بە «پاڵنەر بۆ دزی کردن» دەکوژن و بەم هۆیەوە سزای سێدارەیان بە سەردا سەپێندراوە.

ئەم میدیایانە بە وتەی سەدرئەڵا ڕەجایی نەسەب، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی پارێزگای فارس نووسیویانە: «سزای سێدارەی تاوانباری دووەمی ئەم کەیسە کە هاوژینی تاوانباری یەکەمی کەیسەکەیە و لە بەندیخانەدایە، بە هەبوونی دایک و باوکی لەوێدا جێبەجێی دەکەن.»

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە پاش ڕوودانی چوار کوشتنەکە، تاوانباران هەوڵیان بۆ ڕفاندنی منداڵی چوارەمی بنەماڵەکە دابوو کە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستبەسەر کراون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە