بەرزبوونەوەی ژمارەی دەستبەسەرکراوانی بانە بۆ دوو کەس؛ ئومید ئەحمەدپوور دەستبەسەر کرا

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٣:٢٤

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

ئومید ئەحمەدپوور هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری بانە لە ئەنجامی هێرشی چەکدارانەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، ئومید ئەحمەدپوور هاووڵاتیی خەڵکی گوندی «سێوچ»ی سەر بە شاری بانە دەستبەسەر کرا.

ئومید ئەحمەدپوور دوای ئەوەی دەستبەسەرکراوە کە هۆشیار شەعبانی لەکاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبیلی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دواتر دەستبەسەرکراوە.

هەنگاو پێشتر بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیتلاعات تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هوشیار شەعبانی کردووە و لە کاتێکدا کە لاقی ئەو چالاکە مەدەنییە بە سێ گوللە پێکرابوو، دەستبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە