جێبەجێکرانی سزای سێدارەی سەفەرعەلی کەیفەری، هاووڵاتیی خەڵکی کەنگەڤەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان

٣٠ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ١٤:٤٩

هەنگاو؛ پێنجشەممە ۳۰ی گەلاوێژی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بەناوی سەفەرعەلی کەیفەری، هاووڵاتیی خەڵکی شاری کەنگەڤەری سەر بە پارێزگای کرماشان، کە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ۲۷۲۵ (۲۰ی ئاگۆستی ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی سەفەرعەلی کەیفەری، هاووڵاتیی خەڵکی کەنگەڤەر لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سێ ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە