دەستبەسەر کرانی ئیحسان ڕوستەمی چالاکی مەدەنیی لە لایەن هێزەکانی ئەمنیی لە تاران

٣١ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٠٩:٣٤
هەنگاو؛ ھەینی ٣١ گەلاوێژی ٢٧٢٥
ئیحسان ڕوستەمی، چالاکی فەرهەنگی کورد و خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، ئیحسان ڕۆستەمی چالاکی مەدەنی کورد، ٣٨ ساڵە و خەڵکی هەرسین و دانیشتووی شاری تاران لە ناو ماڵەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە کە، ئیحسان ڕوستەمی، لە بواری بڵاکردنەوە و کتێب چالاکیی بووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەم تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو كوردی