کرماشان؛ شەهاب دارابی شۆفێری ناڕازی سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٢ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٨:٤٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ١ی خەرمانانی ٢٧٢٥

شەهاب دارابی، هاووڵاتی کورد و  خەڵکی شاباد و ناسراو بە "یووز ئاسیا"، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ناوبراو پێشتر  بە هۆی رخنەگرتن و هاودەنگی لەگەڵ شۆفێرانی ناڕازی، دەستبەسەر کرابوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەهاب دارابی خەڵکی شاباد لەلایەن دادگای شۆرشی ئەم شارە سزای سێ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، ئەم سزایە بە هۆی هاودەنگی پەیوەیست بوونی شەهاب بە مانگرتنی سەرتاسەری مانگی جۆزەردانی شۆفێرانی بارهەڵگری ئێران و بڵاوکردنەوەی بابەتی پشتگیری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەسەریدا سەپێندراوە.

شەهاب دارابی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٧ی مەی ٢٠٢٥) بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان لە ماڵی خۆی لە شاباد دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٤ (٢٨ی فێوریەی ٢٠٢٤) لە دوای بڵاوکردنەوەی بابەتێک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوو.

شەهاب دارابی ناسراو بە "یووز ئاسیا" سەڕەڕای چالاکی لە سۆشیال میدیا، بە ئیشی شۆفێری ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر سەرقاڵە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە