قەسری شیرین، ئارین ڕۆستەمی سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو؛ چوارشەممە ١٩ی خەرمانانی ٢٧٢٥
ئارین ڕۆستەمی، لاوی کورد و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان، لە لایەن دەزگایی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندمرانی بەسەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئارین ڕۆستەمی، گەنجی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە لاین لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری قەسری شیرین بە سەرۆکایەتی دادوەر نەریمان شەفیعی بە تۆمەتی ئەندامایەتی لە گروپە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی دژبەری وڵات سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا، ئەم سزایە ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥) بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم گەنجە کوردە بڕیاری دادگای بە شێوەی حزووری وەرگرتوە و تا بیست ڕۆژ دوای بڕیارەکە دەتوانێت کە لەسەر بڕیارەکە ی دادگاه ناڕەزایی خۆی تۆمار بکات. هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، دادگا بڕیارەکەی خۆی دژی ئەم هاووڵاتییه بە پێی ڕاپۆرتی پێشکەشکراوی ئیتلاعاتی سپای قەسری شیرین دەرکردووە.
شایەنی باسە کە ئارین ڕۆستەمی، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردە ئۆپۆزیسیۆنەکانی حکومەتی ئێران ببوە و ماوەیەک پێش ئێستا گەڕاوەتەوە زێدەکەی خۆی.