بەردەوامیی دەستبەسەرکران و گواستنەوەی چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە

٢ خەرمانان ٢٧٢٥، ٢٢:١٠

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥

زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە، مەهدی کەماڵی و محەممەد ئەمین پوور، هاووڵاتییانی کورد و خەڵکی سەقز، لە یەک حەوتوو پێشەوە دەستبەسەر کراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواسترانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٥)، زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە، مێهدی کەماڵی و محەممەد ئەمین پوور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکراون و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواسترانەوە و بە تێپەڕاندنی شەش ڕۆژ، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەم چوار هاووڵاتییە، ناوبراوانیان بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواستووەتەوە و هەتا ئێستا لە مافی پێوەندی گرتنی تەلەفونی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان و هەروەها مافی دەست پێڕاگەیشتن بە پاریزەر بێبەش بوونە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، زەکریا مورادی، ئومید ڕەحیم زادە و مێهدی کەماڵی لە ماڵەکەیاندا لە سەقز دەستبەسەرکراون و پاش ماوەیەک لە دەستبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە، محەممەد ئەمین پووریش بە فریوکارییەوە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتی دانیشتنێکی کاری کراوە کە بە هێرشی بە کۆمەڵی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەرکراوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، شوێنی هەڵگرتن و تۆمەتەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لە بەر دەستدا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە