جێبەجێکرانی سزای سێدارەی فەریبوورز حەقی، موسلیم جەلالی و حەیدەر محەممەدی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢١:٣٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی فەریبوورز حەقی،  موسلیم جەلالی و حەیدەر محەممەدی، کە پێشتر بە تۆمەتی (موحاڕبه)،  ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان جێیبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ، بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ (٣ی ئاگۆستی٢٠٢٥)، سزای سێدارەی موسلیم جەلالی، تەمەن ٣٤ساڵ و حەیدەر محەممەدی، تەمەن ٢٨ساڵ و فەریبووز حەقی هەر سێ خەڵکی کرماشان  لە بەندیخانەی ناوەندیی دیزڵئاوای کرماشان جێیبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موسلیم جەلالی لە سێ ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی موحاڕبە لە ڕێگای دزیی چەکدارانە دەستبەسەرکرابوو و لە لایەن دەزگای داوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. حەیدەر محەممەدیش لە دوو ساڵ پێشەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا و لە کۆتاییدا سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو. فەریبووز عەقی پێشتر بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرکرابوو.

هەواڵی سێدارەی ئەم سێ بەندکراوە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە لایەن میدیاکان حکومەتی بە تایبەت میدیاکانی نزیک لە دەزگای دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە