مەریوان؛ ئیلهام نادری مونفەرێد بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی بۆ ئیسرائیل سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

٤ خەرمانان ٢٧٢٥، ٠٠:٣٥

هەنگاو؛ دووشەممە ۳ی خەرمانانی ۲۷۲۵

ئیلهام نادری مونفەرێد، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری نۆدشەی سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی مەریوان، لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم دواییانەدا ئیلهام نادری مونفەرێد، تەمەن ۳۲ ساڵ و خەڵکی نۆدشە لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی «چالاکیی تەبلیغی بە قازانجی ئیسرائیل» سزای دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی بیست و یەک مانگ و نیو لەو سزایە هەڵپەسێردراوە و دوو مانگ و نیوی سزاکەی بۆ ناوبراو جێبەجێ دەکرێت.

هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە، ئەو هاووڵاتییە لە کاتی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەهۆی بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک لەو بارەدا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بانگ و هەڕەشەی لێ کرابوو کە دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە