جێبەجێکرانی سزای سێدارەی لانی کەم ۹۶ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥

١٢ گەلاوێژ ٢٧٢٥، ٢٣:٥٢

هەنگاو؛ یەکشەممە ١۲ی گەلاوێژی ٢٧٢۵

لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا سزای سێدارەی لانی کەم ۹۶ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی جولای ٢٠٢٤ لانی کەم ۴۱ حاڵەت واتا ۷۴.۵٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی جولای ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی ۵۵ بەندکراو جێبەجێ کرابوو.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جولای ٢٠٢٥دا سزای سێدارەی لانی کەم ۹۶ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە. شایەنی باسە کە ناسنامەی ۹۰ بەندکراو بە تەواوی بۆ هەنگاو ئاشکرا کراوە و بۆ ناسنامەی ۶ بەندکراوی دیکە بەدواداچوون دەکرێت.

لەو مانگەدا، سزای سێدارەی لانی کەم دوو بەندکراوی سیاسیی خەڵکی تاران بەناوەکانی مەهدی حەسەنی و بێهرووز ئێحسانی ئیسلاملوو بەشێوەی نهێنی لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای سێدارەی لانی کەم ۳ ژن لە بەندیخانەکانی یەزد، شیراز و مەشهەد جێبەجێ کراوە. عاتفە ئەمینی، بەندکراوی خەڵکی یەزد بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست، ناهید جەوکار بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و مەهتاب بەیاتنی بە هەمان تۆمەت لە بەندیخانەکانی یەزد، شیراز و مەشهەد لەسێدارە دراون.

شایەنی باسە کە، لە سەرجەم ئەو ۹۶ بەندکراوەی لە ماوەی مانگی جولای لەسێدارە دراون، تەنیا ۴ حاڵەت لە سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران و ماڵپەڕە پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو کراوەتەوە. هەروەها سزای سێدارەی ۲ بەندکراو بەشێوەی نهێنی و بێ ئاگاداریی بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە مافی دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا جێبەجێ کراوە. سزای سێدارەی ۲ بەندکراو لە شارەکانی بۆکان و دامغان لەپێش چاوی خەڵکدا جێبەجێ کراوە.

جیاکردنەوەی لەسێدارەدراوان بەپێی کەمینەی نەتەوەیی و پێکهاتەکان

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی جولای لانی کەم سزای سێدارەی ۱۴ بەندکراوی لوڕ لە بەندیخانەکانی ئێراندا جێبەجێ کراوە کە ۱۴.۵٪ی کۆی حاڵەتەکان پێکدێنن. هەروەها ۱۳ بەندکراوی تورک، ۱۱ بەندکراوی کورد و ۹ بەندکراوی بەلووچ لەسێدارە دراون.

بەندکراوانی فارس: ۲۱ حاڵەت

بەندکراوانی لوڕ: ۱۴ حاڵەت

بەندکراوانی تورک: ۱۳ حاڵەت

بەندکراوانی کورد: ۱۱ حاڵەت

بەندکراوانی بەلووچ: ۹ حاڵەت

بەندکراوانی گیلەک: ۸ حاڵەت

بەندکراوانی عەرەب: ۴ حاڵەت

بەندکراوانی تورکمان: ۱ حاڵەت

بەندکراوانی خەڵکی ئەفغانستان: ۵ حاڵەت

ناسنامەی نەتەوەیی پشتڕاستنەکراوە بۆ هەنگاو: ۱۰ حاڵەت

جیاکردنەوە بەپێی تۆمەتەکان

لە ماوەی مانگی جولایدا زیاترین لەسێدارەدرانەکان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە کە ۴۶ حاڵەت واتا ۴۸٪ی کۆی حاڵەتەکان لەخۆ دەگرێت.

چالاکی سیاسی: ۲ حاڵەت

تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ۴۶ حاڵەت

کوشتنی بە ئەنقەست: ۴۳ حاڵەت

دەستدرێژیی سێکسی: ۵ حاڵەت

جیاکردنەوەی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوان بەپێی پارێزگاکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا زیاترین سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوان بە ۱۱ حاڵەتەوە لە بەندیخانەکانی پارێزگای فارس تۆمار کراوە. بەگشتی لە ۲۲ پارێزگادا سزای سێدارەی بەندکراوان جێبەجێ کراوە کە پاش پارێزگای فارس زیاترین حاڵەتی جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوان لە بەندیخانەکانی پارێزگای هەمەدان بە ۱۱ حاڵەت و ئەلبۆرز بە ۷ حاڵەتەوە تۆمار کراوە.

پارێزگای فارس: ۱۱ حاڵەت

پارێزگای هەمەدان: ۱۰ حاڵەت

پارێزگای ئەلبۆرز: ۷ حاڵەت

پارێزگاکانی یەزد، گیلان و خوراسانی ڕەزەوی: هەر یەک ۶ حاڵەت

پارێزگاکانی قوم و زەنجان: هەر یەک ۵ حاڵەت

پارێزگاکانی کرماشان، گوڵستان، مەرکەزی، لوڕستان و ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات: هەر یەک ۴ حاڵەت

پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان و خووزستان: هەر یەک ۳ حاڵەت

پارێزگاکانی هۆرمۆزگان، مازەندەران، قەزوین، ئورمیە و ئیسفەهان: هەر یەک ۲ حاڵەت

پارێزگاکانی ئیلام و خوراسانی باشوور: هەر یەک ۱ حاڵەت

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە