سنە؛ ڕێبین گۆرانی کە لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر باری تەندروستیی تێکچوبوو، گیانی لەدەست دا

١٤ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٣:٤٣

هەنگاو؛ هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥

ڕێبین گۆرانی کە بە شێوەی خۆبەخش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانی مەریوانی دابوو و بە هۆیە چووبووە حاڵەتی کۆماوە، لە دوای دە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا. ڕێبین سەرەرای ئەوەیکە سەردانی نەخۆشخانەی کردبوو بەڵام بە درەنگەوە پێڕاگەیشتنی پزیشکی بۆ ئەنجام درابوو.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥) ڕێبین گۆرانی بە هۆی ئاگرکوژاندنەوە بریندار ببوو، لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گیانی لەدەست دا. ناوبراو خەڵکی گوندی ساوای سەر بە شاری مەریوان بوو.

بارودۆخی گشتی تەندروستی ڕێبین گۆرانی لە ڕۆژی سێشەممە ٤ی خەرمانان تێک دەچێ و لە هەمان ڕۆژ دەچێتە حاڵەتی کۆماوە.

ڕێبین، لە دوای گەڕانەوەی لە شوێنی ئاگرکەوتنەوە سەردانی ناوەندی دەرمانی کردبوو بەڵام لە دوای سێ رۆژ و درێژەکێشانی سەرگێژە و حاڵەتی تێکچوون و ڕشانەوەی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.

جێی ئاماژەیە کە، ڕێبین گۆرانی وەکوو خۆبەخش لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەی ئەم دواییانەی ناوچەی "هانەشێخان و دەرەوران" سەر بە مەریوان کە لە کۆتایی مانگی گەلاوێژ ڕووی دابوو، بریندار ببوو.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە