سنە؛دەستبەسەرکرانی چیا رەزایی، ڕاهێنەر و پاڵەوانی پێشووی موی تای

١٥ خەرمانان ٢٧٢٥، ١١:٤٠
هەنگاو؛ شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥
چیا رەزایی راهێنەری ورزشی موی تای و یەکێک لە پاڵەوانانی ئەم ورزشە لە ئاستی ئاسیا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٢٧٢٥(٥ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥) چیا ڕەزایی وەرزشوانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چیا ڕەزایی لە دوای چوونەدەرەوە لە شوێنی ورزشەکەی لە شارەکی بێعسەتی سنە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان،ئۆتۆمبێل و مۆبایلی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراووتە پاڵ ئەم پاڵەوانەی پێشوی ئاسیا لەبەردەستدا نییە.
سەرچاوە: هەنگاو فارسی