جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئازاد مورادی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە

١٦ خەرمانان ٢٧٢٥، ٠٩:٥٥

هەنگاو؛ یەکشەممە ۱۶ی خەرمانانی ۲۷۲۵

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی بانە بەناوی ئازاد مورادی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا. ئەو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی خەرمانانی ۲۷۲۵ (۷ی سێپتەمبەری ۲۰۲۵)، سزای سێدارەی ئازاد مورادی، تەمەن ۴۳ ساڵ و خەڵکی "قوڵیاوا" سەر بە شاری بانە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.

هەنگاو لە ڕێگای سەرچاوەیەکی ئاگاداری خۆیەوە زانیویەتی، ئازاد مورادی پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەو بەندکراوە لە میدیا حکوومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە