سەوڵاوا؛ دەستبەسەرکرانی کەیومەرس ئەودوایی و مستەفا ئەدوایی

١٧ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٦:٥٧

هەنگاو؛ دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٥

کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی، دوو هاووڵاتیی کورد و خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سلێن" سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی کەیومەرس ئەدوایی و مستەفا ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هێزانە بەبێ پیشاندانی هەر جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانە و دەستبەسەریانیان کردووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لە بەر دەست دا نییە.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە