ئورمیە؛ حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنیی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

١٨ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٤:٠٠

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٥

حەمید چەپاتی لەچالاکانی مەدەنیی کورد و خەڵکی ئورمیە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٦ مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنیی ناسراوی کورد و تەمەن ٣٧ ساڵ، دوای بانگکرانی بۆ لقی جێبەجێکردنی سزاکانی دادگای شۆڕشی ئورمیە دەستبەسەر و بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای ٦ مانگ بەندکران کە پێشتر بەسەریدا سەپابوو، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کرا.
 

حمید چپاتی، از فعالان مدنی کورد اهل ارومیه جهت اجرای حکم شش ماه حبس، بازداشت و به زندان مرکزی این شهر منتقل شد.

حەمید چەپاتی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتیی دادوەر شاهینی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی حکوومەت و تێکدانی بیرڕای گشتی'' سزای سێ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو سزایە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ و دوای تانەی بێهزاد ساریخانلوو، جێگری داواکاری گشتیی ئورمیە لە حوکمی دادگای سەرەتایی، بۆ ٦ مانگ بەندکران زیاد کرا.

حەمید چەپاتی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) پاش بانگکران و ڕۆیشتن بۆ پۆلیسی ئەمنییەتی ئورمیە دەستبەسەر کرا و دوای یەک ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت سەرەتا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە و بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ماڵەکەیان پشکنیبوو.

 

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە