ڕاپۆرتێک لەسەر جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ڕەحمان عەلی ئەکبەری لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان

١٨ خەرمانان ٢٧٢٥، ١٥:٣٥

هەنگاو؛ سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٥

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد و خەڵکی کرماشان بە ناوی ڕەحمان عەلی ئەکبەری، کە پێشتر بە هۆی تۆمەتە پەیوەندیدارەکان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی دیزڵاوا جێبەجێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٥ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ڕەحمان عەلی ئەکبەری، ٣٥ ساڵە و خەڵکی “ئەنگەز” سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە لە پێنج ساڵ پێشەوە بە  تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستبەسەر کرابوو و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

هەواڵی لە سێدارەدانی ئەم بەندکراوە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە میدیاکانی حکوومەتی بە تایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەریی بڵاو نەکراوەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکان لە ناوەندیی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراویی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ئاگۆستی ٢٠٢٥ دا ، لانی کەم ١٥٢ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە ٢٤ کەس لەم بەندکراوانە واتە ١٦٪ ی بەندکراوەکان کورد بوون.

سەرچاوە:

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە